" سەرجەم کافتریاکان لەدوای کاتژمێر ١٢ی شەو دادەخرێن"

کوردستان 29/06/2022

Alternate Text

قائیمقامیەتی قەزای سەیدسادق رایگەیاند، لەمەودا دەبێت سەرجەم کافتریا و هۆڵەکانی بلیارد لە دوای کاتژمێر ١٢ی شەو دابخرێن.

قائیمقامیەتی قەزای سەیدسادق لە نوسراوێکیدا ئاماژەی بەوەکردووە:" لەپێناو بەرژەوەندی گشتی هاوڵاتییان لەرووی ئەمنییەوە، پێویستە سەرجەم کافتریا و هۆڵەکانی بلیارد و گەیم سەنتەر و کافییەکان شەوانە لە دوای کاتژمێر ١٢ دابخرێن ".

ئەوەشی خستووەتەڕوو:" هەرشوێنێک پابەندی ئەم بڕیارە نەبێت دادەخرێت و رووبەڕووی رێککاری یاسایی توند دەبێتەوە ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا