بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند، بناغە بۆ
حوكمڕانییەكی نوێ دادەڕێژن کە خزمەتی خەڵك بكات.
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی پێشوازیکرد
لە ئۆلێگ ڤلادیمیرۆڤیچ لێڤین، كونسوڵی گشتیی روسیا لە هەرێمی كوردستان و ئاماژەی
بەوەکردووە:" لەگەڵ دۆستەکانمان لە بەغداد بناغە بۆ حوكمڕانییەكی نوێ
دادەڕێژین کە ئامانج لێی بەھێزکردنی پایەکانی دەوڵەت و فراوانکردنی خزمەتەکانی بێت
بۆ خەڵک".
ئەوەشی خستووەتەڕوو:" دەبێت هاوبەشی و
شەراكەتی راستەقینە بنەمای حكومەتی نوێ بن و هەموو هەنگاوەكانیش لە چێوەی یاسا و
دەستووردا بن و مافی هەموولایەك پارێزراوبێت ".
سەرۆکی یەکێتی باسی لەوەشکردووە:" دەبێت
حكومەتی نوێ خزمەتی هەموو عێراقییەكان بكات بەبێ جیاوازی و دووربێت لە جیاكاری و
دەمارگیری ".