قوباد تاڵەبانی: زانیاری تەواومان هەیە لەسەر ئەو لایەنەی هێرشی کردووەتە سەر کێڵگەی کۆرمۆر

کوردستان 29/06/2022

Alternate Text

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، زانیاری تەواویان لەسەر ئەو لایەنە هەیە کە هێرشیان کردووەتە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر و لێکۆڵینەوەی وردیش لەوبارەیەوە کراوە.

 بە گوێرەی راگەیەندراوی فەرمانگەی میدیا و زانیاری، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیراندا کە بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بەڕێوەچوو، لە درێژەی کۆبوونەوەکەدا باس لە هێرشەکانی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر کراو و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەوبارەیەوە ئاماژەی بەوەکرد:" زانیاری تەواومان هەیە لەسەر ئەو لایەنەی هێرشەکانی بۆ سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر ئەنجامداوە و لێکۆڵینەوەی وردیش لەو بارەیەوە کراوە بۆ ئەوەی رێککاری یاساییان بەرامبەر بگیرێتەبەر".

 هێرشەکان کراونەتە سەر پرۆژەی فراوانکردنی کێڵگەی کۆرمۆر

ئەوەشی خستەڕوو:" هێرشەکان کراونەتە سەر پرۆژەی فراوانکردنی کێڵگەی کۆرمۆر نەک ئەو بەشەی کە غاز بەرهەمدەهێنێت بۆ دابینکردنی پێداویستییەکان هاوڵاتییان".
ئەمەش لەدوای ئەوەدێت، چەند رۆژێک پێش ئێستا، لەماوەی ٧٢ کاتژمێردا سێ جار بە مووشەک هێرشکرایە سەر کێڵگەی غازی کۆرۆمۆر و بەوهۆیەوە دوو کارمەندی ئەو کێڵگەیە برینداربوون. 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا