لەتورکیا پیاوێک بەبێ ئەوەی ئاگادار بێت منداڵێکی تەمەن یەک ساڵ لە مردن
رزگار دەکات.
رۆژنامەی "نیویۆرک پۆست"ی ئەمەریکی لە زاری میدیاکانی تورکیا
بڵاویکردووەتەوە:" لە شاری ئاماسیای باکووری تورکیا پیاوێک لەبەردەم
مارکێتێکدا رادەوەستێت، لەوکاتەدا منداڵێک لە بەشی شەرەوەی مارکێتەکە و لەسەر
بالەکۆنەوە دەکەوێتەسەر پشتی پیاوەکە، بەوهۆیەوە منداڵەکە لە مردن رزگاری دەبێت
".
ئەو رۆژنامەیە ئەوەشی خستووەتەڕوو:" منداڵەکە تەمەنی یەک ساڵ بووە و دوای گەیاندنی
بە نەخۆشخانە دۆخی تەندروستی جێگیر بووە ".