دەستەی کەشناسی و بومەلەرزەزانی عێراق رایگەیاند، بەهۆی خۆڵبارینەوە
لە چوار رۆژی سەرەتای مانگی تەمموز، مەودای بینین بۆ هەزار مەتر کەمدەبێتەوە.
دەستەی کەشناسی و بومەلەرزەزانی عێراق لە
راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد:" لە سەرەتای مانگی تەمموزەوە پلەکانی گەرما
کەمێک بەرز دەبنەوە و شەپۆلێکی خۆڵبارینیش روو لە ناوچەکە دەکات بە گشتی".
بەیانی شەممە کاریگەرییەکەی کەم دەبێتەوە و پاشنیوەڕۆی هەمان رۆژ خۆڵبارین دەستپێدەکاتەوە
ئەوەشیخستەڕوو:" لە سبەی هەینی، شەپۆلی
خۆڵبارینەکە دەستپێدەکات، بەیانی شەممە کاریگەرییەکەی کەم دەبێتەوە و پاشنیوەڕۆی
هەمان رۆژ خۆڵبارین دەستپێدەکاتەوە".
مەودای بینین لە هەندێک کاتدا بەهۆی کاریگەری خۆڵبارینەوە بۆ هەزار مەتر کەم دەبێتەوە
باسیلەوەشکرد:" رۆژی یەکشەممە شەپۆلە
خۆڵبارینەکە بەردەوام دەبێت و لە کاتەکانی شەودا کاریگەری شەپۆلەکە بەرەو
کەمبوونەوە دەچێت، لە ماوەی چوار رۆژی سەرەتای مانگی تەمموز، مەودای بینین لە
هەندێک کاتدا بەهۆی کاریگەری خۆڵبارینەوە بۆ هەزار مەتر کەم دەبێتەوە".