کەمێک پێش ئێستا، لە گەڕەکی سەڵاحەدینی هەولێر تەقە لە ماڵێک کرا، کە کەسێک خوشک و زاواکەی خۆی کوشتووە.
بە گوێرەی وتەی شایەتحاڵێک، ئەو دوو کەسەی کوژراون ژن و مێردی یەکدین و گەنجن، لەلایەن برای ژنەکەوە کوژراون و گومان دەکرێت لەسەر کێشەی کۆمەڵایەتی بوبێت.
هەروەها باوکی ئەو پیاوەی کە کوژراوە رایگەیاند:" کێشەکە کۆمەڵایەتی بووە و مێژوەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵێک لەمەوبەر، ئەویش بەهۆی ئەوەی ژن بە ژن کراوە و بۆ بوکەکەم سێ ژنمان داوە بەو ماڵە".
وتیشی:" پیاوەکە لەدایک بووەی ٢٠٠١-ە و ژنەکە ١٨ ساڵ بووە، تۆمەتبارەکەش هەڵهاتووە".