تورکیا،، یەکەم توشبووی نەخۆشی ئاوڵەی مەیمون تۆمارکرا

جیهان 30/06/2022

Alternate Text

ئەمڕۆ وەزیری تەندروستی تورکیا یەکەم حاڵەتی توشبوون بە نەخۆشی ئاوڵەی مەیمونی لە وڵاتەکەدا راگەیاند.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، فەخرەدین کۆجا، وەزیری تەندروستی تورکیا لە تویتێکدا لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی تویتەر رایگەیاند:" نیشانەکانی نەخۆشی ئاوڵەی مەیمون لە کەسێکی ٣٧ ساڵدا دەرکەوتووە، بەهۆی لاوازی سیستەمی بەرگریەوە دەناڵێنێت".

وتیشی:" تەنها ئەو تووشبووە تۆمارکراوە و هیچ حاڵەتێکی دیکە بوونی نییە، وەک ئاشکراشە نەخۆشی ئاوڵەی مەیمون لەرێگەی بۆری هەناسەوە ناگوازرێتەوە بەڵکو لە رێگەی بەریەککەوتنی جەستەوە بڵاودەبێتەوە".

ئەمە لە کاتێکدایە ماوەی چەند مانگێکە نەخۆشی ئاوڵەی مەیمون بە هەندێ لە وڵاتەکانی جیهاندا بڵاوبووەتەوە و تا ئێستا سەدان توشبوو تۆمارکراوە، هێشتاش رێکخراوی تەندروستی جیهانی بەفەرمی رێنمایی نەداوەتە وڵاتان تە دەستبەکەن بە بەکارهێنانی ڤاکسین، کە لە ئێستادا ڤاکسینی نەخۆشی سیل بەکاردێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا