عەلی قازی کۆچی دوایی کرد

هەمەرەنگ 10/07/2022

Alternate Text

سەر لە بەیانی ئەمڕۆ، عەلی قازی تاقە کوڕی پێشەوا قازی محەمەد سەرۆککۆماری کوردستان لە تەمەنی ٨٩ ساڵیدا لە شاری بۆنی ئەڵمانیا بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد. 
عەلی قازی لە ساڵی ١٩٣٣ لە شاری مەهابادی رۆژهەڵاتی کوردستان لە دایکبووە و بە “ کوڕی رەش” ناسراوە، لە کاتی رووخانی کۆماری کوردستان و لە سێدارەدانی پێشەوا قازی محەمەد سەرۆککۆماری کوردستان تەمەنی ١٣ ساڵ بووە و چەند ساڵێک دوای ئەوە رووی لە وڵاتی ئەڵمانیا کردووە و لەوێ نیشتەجێبووە. 
شایەنی باسە، چەند ساڵێک لەمەوبەر گەڕاوەتەوە باشووری کوردستان و بووە بە سەرۆکی پارتی ئازادی کوردستان بەڵام بەهۆی نەخۆشییەوە وازی لەو پۆستە هێناوە و گەڕاوەتەوە ئەڵمانیا و لەم دواییانەشدا دۆخی تەندروستی رووی لە خراپبوون کردووە و لە ئاکامدا بەیانی ئەمڕۆ لە شاری بۆن-ی ئەڵمانیا لە تەمەنی ٨٩ ساڵیدا کۆچی دوایی کردووە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا