محەمەد سەڵاح یاریزانی یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی درێسەکەی خۆی بە زێدان
ئیقبال دەدات، کە یاریزانێکی بەڕەگەز عێراقییە و لە یانەی شەیتانە سورەکان یاری
دەکات.
دوای تەواوبوونی یارییەکی دۆستانەی نێوان هەردوو یانەی لیڤەرپوڵ و
مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی، محەمەد سەڵاح یاریزانی لیڤەرپوڵ وەک پاڵپشتییەک
درێسەکەی خۆی بە زێدان ئیقبال، یاریزانی نوێی بەرەگەز عێراقی دەدات، کە تاکو ساڵی
٢٠٢٥ گرێبەستی لەگەڵ شەیتانە سوورەکان کردووە.
زێدان عەمار ئیقبال لە ساڵی ٢٠٠٣ لە شاری مانچێستەر لەدایکێکی عێراقی و
باوکێکی ئەفغانی لەدایکبووە، هەردوو رەگەزنامەی عێراقی و بەریتانیشی هەیە و
لەلایەن هەڵبژاردەی لاوانی عێراقیشەوە بانگهێشت کراوە و بۆ ئەو هەڵبژاردەیە یاری
دەکات.