دەستەی خزمەتگوزاری تەندروستی رایگەیاند، کاتێک ئازارشکێنەکانی وەک ( پاراسیتامۆڵ) دەخورێت و داخڵی ناو جەستەی مرۆڤ دەبێت، بە گوێرەی گەدەی مرۆڤەکە پێویستی بە نیو کاتژمێر بۆ یەک کاتژمێر هەیە، بۆ ئەوەی لە گەدەدا دەست بە کارەکانی بکات و کاریگەرییەکانی دەربکەوێت.
بەگوێرەی ماڵپەڕی (the sun)، دەستەی خزمەتگوزاری تەندروستی (NHS) لە راپۆڕتێکیدا سەبارەت بە کاتی خایەندراو بۆ ئەوەی ئازارشکێنێکی وەک پاراسیتامۆڵ لە جەستەدا دەست بە کارەکانی بکات و کاریگەرییەکانی دەربکەوێت، ئاماژەی بەوەکرد:" کاتێک پاراسیتامۆڵ دەخورێت و داخڵی گەدەی مرۆڤ دەبێت، پێویستی بە نیو کاتژمێر بۆ یەک کاتژمێر هەیە، بۆ ئەوەی دەست بە کارەکانی بکات و ئازاری کەسەکە کەمبکاتەوە، بەڵام لە هەندێک حاڵەتدا رەنگە لە کەمتر لە نیو کاتژمێردا کاریگەرییەکانی دەربکەوێت، کە ئەوەش بە گوێرەی گەدەی کەسەکە دەگۆڕێت، چونکە کاتێک گەدە بەتاڵ دەبێت، لە زۆرینەی حاڵەتەکاندا ئازارشکێنەکە لەماوەی ١٥ خولەکدا خولەکەی لە گەدە، ریخۆڵە باریکە، جگەر و خوێندا تەواو دەکات و دواتر دەبێتە پاشەڕۆ".
ئەوەشی خستەڕوو:"پاراسیتامۆڵ دەتوانرێت لەگەڵ خواردن یان بەبێ خۆراک بخورێت، هەروەها ژنانی دووگیان دەتوانن بە رێژەیەکی مامناوەند بەکاریبهێنن".
خواردنەوەی بڕێکی کەم ماددەی کحول لەگەڵ دەرمانی ئازارشکێنە سەلامەتە
راشیگەیاند:" خواردنەوەی بڕێکی کەم ماددەی کحول لەگەڵ دەرمانی ئازارشکێنە سەلامەتە و پێویست ناکات کەسی نەخۆش لەوبارەیەوە نیگەران ببێت".