لیڤاندۆڤسکی ماڵئاوایی لە هاوڕێکانی کرد

وەرزش 16/07/2022

Alternate Text

یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی، بە فەرمی گواستنەوەی رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی پۆڵەندی و هێرشبەری یانەی بایرن میونخی بۆ یانەکەی راگەیاند.
میدیا ئیسپانییەکان بڵاویانکردەوە:" یانەی بەرشەلۆنە بە بڕی ٤٥ یۆرۆ گرێبەستی لەگەڵ یاریزانە پۆڵەندییەکە واژوو کردووە و لە ئەگەری گۆڕانکارییەکانیش، یانە ئیسپانییەکە دەبێت پێنج ملیۆنی دیکە بداتە یانەی بایرن میونخی ئەڵمانی".
هاوکات ئۆلیڤەرکان بەڕێوەبەری جێبەجێکاری یانەی بایرن میونخ رایگەیاند:" ئێمە هیچ نیازێکمان نەبوو بۆ فرۆشتنی لیڤاندۆڤسکی و نەماندەویست دەستبەرداری ببین، بەڵام ناوبراو رۆیشتنی دەویست".
بەیانی ئەمڕۆ لیڤاندۆڤسکی بۆ دوایینجار بەشداری مەشق و راهێنانەکانی یانەی بایرن میونخی کرد و ماڵئاوایی لە هاوڕێکانی کرد.
لیڤاندۆڤسکی لەدایکبووی ٢١ی ئابی ١٩٨٨ە و پێشتر یاری بۆ یانەی بروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی کردووە و لە ساڵی ٢٠١٤ بەشێوەیەکی فەرمی روویکردە یانەی بایرن میونخ.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا