پسپۆڕان
ئاشکرایانکرد، خواردنەوەی شەربەتی هەنار کاریگەرییەکی زۆری هەیە لەسەر کەمکردنەوەی
ئاستی شەکر لە خوێندا.
ماڵپەڕی
"ئێکسپرێس" بڵاویکردووەتەوە": لە توێژینەوەیەکدا کە ٢١ کەس بەشدارییان
تێدا کردووە و داوا لە بەشێکیان کراوە شەربەتی هەنار بخۆنەوە، بەشێکی دیکەشیان
داوان لێکراوە ئاو بخۆنەوە، دواتر دوای ١٥ خولەک لە رێگەی پشکنینەوە دەرکەوت کە
ئەو کەسانەی شەربەتی هەناریان خواردووە بەڕێژەیەکی بەرچاو ئاستی کلکۆز لە خوێنیان
دابەزیوە، ئەوانەش کە ئاویان خواردبووەوە هیچ گۆڕانکارییەک لە ئاستی کلکۆز لە
خوێنیان رووینەدابوو ".
ئەوەشی
خستووەتەڕوو:" هەنار بڕێکی زۆری ماددەی ئەنسۆسیانینی تێدایە، کە دەوڵەمەندە
بە ماددە دژە ئۆکسیدەکان ".