پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەرس و جگەر رایگەیاند، قوتدانی بنێشت هیچ
زیانێکی تەندروستی بۆ مرۆڤ دروست ناکات.
سێرگی فیالۆڤ، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەرس و جگەری رووسی بە
ماڵپەڕی "نۆفۆستی"ی رایگەیاندووە:" سەرباری ئەوەی زۆربەی کات باس
لەوەدەکرێت کە قوتدانی بنێشت زیان بە تەندروستی دەگەیەنێت، بەڵام ئەو بۆچوونە راست
نییە و قوتدانی هیچ زیانێکی نییە و ئەو کۆمپانیایانەی بنێشت دروستدەکەنەوە بیریان
لەئەگەری قوتدانی کردووەتەوە ".
ئەوەشی خستووەتەڕوو:" بنێشت بەشێوەیەک دروستکراوە کە لەئەگەری قوتدانی
لە قوڕگ و و گەدە و ریخۆڵەکان گیر نەبێت و لەگەڵ پیسایی دەربچێت ".
ئەو پزیشکە رووسییە رونیشیکردووەتەوە:" چووینی بنێشت بۆ ماوەیەکی زۆر
باش نییە و رەنگە گرفت لە کۆئەندامی هەرس دروست بکات و ببێتە هۆی ئاوسانی سگ
".