رۆناڵدۆ لە مانچستەر یونایتد دەڕوات؟

وەرزش پێش 3 هەفتە

Alternate Text

راهێنەری یانەی مانچستەر یونایتد رەتیکردەوە کریستیانۆ رۆناڵدۆ بفرۆشن و رایگەیاند، ناوبراو لە پلانەکانیدایە.
تین هاگی هۆڵەندی و راهێنەری یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:" بە هیچ شێوەیەک کریستیانۆ رۆناڵدۆ بۆ فرۆشتن نییە و ئەو بەشێکە لە پلانەکانم بۆ وەرزی داهاتوو".

کریستیانۆ بژاردەی ئەوەی هەیە کە بۆ وەرزێکی دیکەش لە ریزەکانی یانەی مانچستەر یونایتد بمێنێتەوە

هاوکات رۆژنامەنووسی بەناوبانگی ئیتاڵی فابریزۆ رۆمانۆ ئاماژەی بەوەکرد:" لە ئێستادا بارودۆخەکە گۆڕاوە و کریستیانۆ بژاردەی ئەوەی هەیە کە بۆ وەرزێکی دیکەش لە ریزەکانی یانەی مانچستەر یونایتد بمێنێتەوە".
شایەنی باسە لە ماوەکانی رابردوودا بەهۆی ئەوەی یانەی مانچستەر یونایتد نەیتوانی سەربکەوێت بۆ خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، رۆیشتنی کریستیانۆ رۆناڵدۆ لەو یانەیە ببووە باسێکی گەرمی میدیا وەرزشییەکانی جیهان.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا