دوای بڵاوبوونەوەی گرتەڤیدیۆ و وێنەی ساتی
گرتنی ماسییەک لە کەناراوەکانی چیلی، ترس لای هاوڵاتییانی ئەو وڵاتە دروست بووە.
ماڵپەری ئەمەریکان پۆست بڵاویکردەوە:" چەند
رۆژێک لەمەوبەر ماسییەکی گەورە لە کەناراوەکانی ئاریکا لە چیلی دەرکەوت کە
درێژییەکەی پێنج مەترە و پانییەکەشی ٨٠ سانتیمەترە".
ئاماژەی بەوەشکرد:" ماسییەکە لەلایەن
چەند کەسێکەوە گیراوە و وینە و گرتەڤیدیۆی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە،
دەرکەوتنی ئەو ماسییەش بە تەواوی ترسی لای دانیشتووانی وڵاتەکانی ئەو ناوچەیە بە
گشتی و چیلی بە تایبەتی دروستکردووە".
دەرکەوتنی ئەو ماسییە واتای روودانی بومەلەرزەی بەهێز و دروستبوونی تسۆنامییە لە داهاتوویەکی نزیکدا
باسیلەوەشکرد:" هۆکاری ترسەکەی
هاوڵاتییان دەگەڕێتەوە بۆ بوونی ئەفسانەیەکی ژاپۆنی سەبارەت بەو ماسییە کە دەڵێت،
دەرکەوتنی ئەو ماسییە واتای روودانی بومەلەرزەی بەهێز و دروستبوونی تسۆنامییە لە
داهاتوویەکی نزیکدا".
لە رابردوودا پێش روودانی بومەلەرزە و دروستبوونی تسۆنامی لە یابان، ئیندۆنیزیا، چیلی و فلیپین ماسیی ناوبراو لە ناوچەکاندا بینراوە
ماڵپەرە ئەمەریکییەکە
ئەوەشیخستووەتەڕوو:" ماسییەکە ناوی ریوگو نۆ تسوکایە، باسلەوەدەکرێت، لە
رابردوودا پێش روودانی بومەلەرزە و دروستبوونی تسۆنامی لە یابان، ئیندۆنیزیا، چیلی
و فلیپین ماسیی ناوبراو لە ناوچەکاندا بینراوە، بەڵام پسپۆڕان ئەو بابەتەیان
رەتکردەوە و رایانگەیاند، ئەوە تەنها ئەفسانەیەکی ئاساییە و ماسییەکە هیچ
پەیوەندییەکی بە رووداوە سروشتییەکانەوە نییە، ئەگەر لە دوای دەرکەوتنی ئەو
ماسییەش رووداوێکی سروشتی روویدابێت ئەوە تەنها رێکەوت بووە".