لە یارییەکی خۆلی تۆپی پێی ئەرژەنتینی هاندەر ماسییەک بۆ
یارێزانێک هەڵدەدات و بەرچاوی دەکەوێت، بەوهۆیەوە توشی پێکان دەبێت و یارییەکە
جێدەهێڵێت.
بەگوێرەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
بڵاوبووەتەوە، لە میانەی گەڕی حەوتەمی خولی تۆپی پێی ئەرژەنتینی هەردوو یانەی
راسینگ کڵۆپ و ئیندیبێندینتی رووبەڕووی یەکتر دەبنەوە و هاندەرێک ماسییەک بۆ
لیاندرۆ فرناندێز، هێرشبەری ئیندیبێندینتی هەڵدەدات و بەهۆیەوە توشی پێکان بوو،
بەناچاری یارییەکەی جێهێشت ".
یانەی راسینگ کڵۆپ لە ریزبەندی شەشەمی خولی تۆپی پێی ئەرژەنتینیدایە، یانەی
ئیندیبێندینتیش بەکۆکردنەوەی هەشت خاڵ لە ریزبەندی ٢٢میندایە.