پیاوێکی هیندی لە شاری بریستۆڵی بەڕیتانیا کە خۆی بە ( تریگەر) ناودەبات، رۆژانە لە بەرامبەر یەک کاتژمێر لە ئامێزگرتنی ئەو کەسانەی تووشی خەمۆکی یاخود نەخۆشی دەروونی بوون، ٧٥ پاوەند وەردەگرێت و بەو شێوەیە بژێوی ژیانی لە بەڕیتانیا پەیدادەکات.
تریگەر، رۆژانە خەڵکانی نەناسراو لە بەرامبەر ٧٥ پاوەند بۆ ماوەی یەک کاتژمێر لە ئامێز دەگرێت بۆ ئەوەی هاوکارییان بکات و هەست بە سەلامەتی و ئارامی بکەن و بە گوێرەی وتەی خۆشی، ئەو ئامێزەی پێشکەشی دەکات، زیاترە لەوەی کە خەڵکانی چواردەور وەک لە ئامێزگرتنێکی ئاسایی دەیبینن، چونکە ئەو لە ئامێزگرتنە پەیوەندی بە گرنگیدان، سۆز، نیازپاکی ئەو کەسەوە هەیە کە لە ئامێزی دەگرێت.
ئەو پیاوە هیندییە دەشڵێت، کارەکەی لەسەر بنەمای خولیای دروستکردنی پەیوەندییە مرۆییەکانی دروستکردووە، کە خەڵکانێکی زۆر " تامەزرۆی"ین و دەیانەوێت لە ئامێزیان بگرێت، هەروەک لە ماڵپەڕی ( نۆڤۆستی) ئاماژەی پێکراوە.
ئەوەش دەخاتەڕوو، لە سەرەتادا بۆ کەسەکان نامۆیە کە کەسێکی نەناسراو لە ئامێزبگرن بەڵام دواتر رادێن و لە ماوەیەکی کەمدا ئاسوودە دەبن لەگەڵیدا.
بە گوێرەی وتەی تریگەر، ئەو پیاوە هیندییە مانگی ئایاری ساڵی ٢٠٢٢، دەستیکردووە بە چەند لێکۆڵینەوەیەک لەسەر پەیوەندییە مرۆییەکان و بۆی دەرکەوتووە، ئەو بەریەککەوتنەوە لەکاتی لە ئامێزگرتندا روودەدات، هەمان ئارامی و ئاسوودەی بۆ کەسێک کاتێک " سێکس" دەکات، بۆیە بڕیاریداوە لە بەرامبەر بڕە پارەیەک خەڵکانی ئاسایی لە ئامێز بگرێت و یەک کاتژمێری رۆژەکەی لەگەڵیان بەسەرببات.