کاریگەرییە زیانبەخشەکانی نەخۆشی شەکرە لەسەر دڵ چییە؟

تەندروستی 19/07/2022

Alternate Text

سەرباری نەخۆشی شەکرە یەکێکە لەو نەخۆشییانەی کە زیانێکی زۆر بە جەستەی مرۆڤ دەگەیەنێت، وەک هەڵوەرینی قژ، دابەزاندنی کێش و بێهێزکردنی لەش، بەگوێرەی توێژینەوەیەکی نوێ نەخۆشی شەکرە زیان بە دڵی مرۆڤ دەگەیەنێت و دەبێتە هۆی سستبوونی.

 ماڵپەڕی ( یوم سابع) لە راپۆڕتێکدا سەبارەت بە توێژینەوەیەکی نوێ کە لەسەر کاریگەرە زیانبەخشەکانی نەخۆشی شەکرە لەسەر دڵی مرۆڤ ئەنجامدراوە، ئاماژەی بەوەکردووە:" بەرزبوونەوەی شەکر لە خوێندا زیان بە مولولەکانی خوێن و ئەو دەمارانە دەگەیەنێت کە کۆنتڕۆڵی دڵ دەکەن، لەگەڵ ئەوەشدا ئەو کەسانەی نەخۆشی شەکرەیان هەیە ئەگەری تووشبوونیان بە نەخۆشی تر زیاتر دەبێت، کە ئەوەش ئەگەری توشبوونی کەسەکە بە نەخۆشییەکانی دڵ زیاد دەکەن وەک بەرزبوونەوەی فشاری خوێن"
ئەوەشی خستەڕوو:" بەرزبوونەوەی شەکر لە خوێندا، دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی کۆلیسترۆڵی "خراپ" لە خوێندا، هەروەها بەرزبوونەوەی سێ گلیسیریدەکان، کەمبوونەوەی کۆلیسترۆڵی "باشە"، کە ئەمانەش دەبنە هۆی ئەوەی رەقبوونی خوێنبەرەکانی دڵ".
بە گوێرەی راپۆڕتەکە، چەند کارێک دەبنە هۆی زیادکردنی ئەگەری توشبوونی بە نەخۆشییەکان دڵ کە بریتیین لەمانە:" 
١- جگەرەکێشان
٢-کێشی زیادە یان قەڵەوی
٣-ئەنجامنەدانی چالاکیی جەستەیی بەپێی پێویست".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا