چاڤی داوای لە دوو یاریزان کردووە یانەکەی جێبهێڵن

وەرزش 22/07/2022

Alternate Text

چاڤی هێرناندێزی راهێنەری بەرشەلۆنە، داوای لە دیۆنگ و دیپای کردووە کە یانە کەتەلۆنییەکە بەجێبهێڵن.
رۆژنامەکانی نزیک لە یانەی بەرشەلۆنە بڵاویانکردەوە:" چاڤی هێرناندێزی راهێنەری یانە کەتەلۆنییەکە داوای لە هەریەکە لە فڕانک دیۆنگ و مێمفێس دیپایی یاریزانی یانەکە کردووە یانەکە بەجێبهێڵن".
ئاماژەیان بەەوەشکرد:" چاڤی پێی وایە رۆیشتنی ئەو دوو یاریزانە هۆڵەندییە لە بەرژەوەندی هەردوولایەنە، چونکە دیۆنگ بەهۆی مووچە زۆرەکەیەوە بارگرانی بۆ یانە کەتەلۆنییەکە دروستدەکات و دیپاییش، بەهۆی ئەو یاریزانە ئاستبەرزانەی کە لە هەمان شوێنی ئەودا یاری دەکەن هەلی یاریکردنی زۆر کەم دەبێت".
باسیانلەوەشکرد:" بەگوێرەی چەند سەرچاوەیەک، لە ئێستادا یانەی تۆتنهام هەوڵی کڕینی دیپای دەدات، یانەی مانچستەر یونایتدیش لەسەر داوای تین هاگی راهێنەر گفتوگۆکانیان لەگەڵ دیۆنگ دانەخستووە".
شایەنی باسە هەفتەی رابردوو یانەی بەرشەلۆنە بە شێوەیەکی فەرمی، گواستنەوەی رۆبێرت لێڤاندۆڤسکی پۆڵەندی بۆ هێڵی هێرشبەر و رافینیای بەڕازیلی بۆ هێڵی ناوەڕاستی یانەکە راگەیاند.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا