چارەسەرێکی پزیشکی بۆ نەخۆشی بەڵەکی دۆزرایەوە

تەندروستی 22/07/2022

Alternate Text

کۆمپانیایەکی ئەمەریکی کرێمێکی نوێی بۆ چارەسەری بەڵەکی بەرهەمهێنا و لە ئایندەیەکی نزیکدا داهێنانە پزیشکییەکە دەخرێتە بازاڕەکانەوە.
ماڵپەری سکای نیوز بڵاویکردەوە:" بەڕێوەبەرایەتی خۆراک و دەرمانی ئەمەریکا کرێمی ئۆپزێلورای بۆ چارەسەری نەخۆشی بەڵەکی پەسەند کرد، کە نەخۆشییەکە تووشی پێست دەبێت".
ئاماژەی بەوەشکرد:" کرێمە نوێیەکە لەلایەن کۆمپانیای ئینسایتسەوە بەرهەمهێنراوە و سەرەتا لە توێژینەوەیەکدا لەسەر ٦٠٠ کەس تاقیکراوەتەوە کە تووشی نەخۆشی ناوبراو بووبوون، لە هەفتەی ٢٤هەمی بەکارهێنانیدا ٪٣٠ی ئەو کەسانەی بەکاریانهێناوە بە رێژەی ٪٧٠ی پەڵەکانی سەر جەستەیان کەمبووەتەوە".
هاوکات هێرڤی هۆبینۆت بەڕێوەبەری کۆمپانیای ئینسایتس رایگەیاند:" دوای ئەوەی لەلایەن دەسەڵاتی تەندروستی ئەمەریکاوە ئەو داهێنانە تەندروستییە پەسەندکرا، لە ئایندەیەکی نزیکدا کرێمی ناوبراو دەخرێتە بازاڕەکانەوە بۆ ئەوەی چارەخوازان سوودی لێبینن".
شایەنی باسە نەخۆشی بەڵەکی تووشی هەموو جۆرەکانی پێستی مرۆڤ دەبێت، بەڵام زیاتر لەوکەسانەدا دەردەکەوێت کە پێستیان رەنگێکی تۆخی هەیە، بەگوێرەی زانیارییەکانیش،  لە سەدا یەک بۆ دووی دانیشتووانی گۆی زەوی ئەگەری تووشبوونیان بەو نەخۆشییە هەیە و نەخۆشییەکی کوشندە و گوازراوە نییە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا