رێکخراوی تەندروستی جیهانی باری نائاسایی راگەیاند

تەندروستی 23/07/2022

Alternate Text

بەهۆی بڵاوبوونەوەی ئاوڵەی مەیمون لە ٧٠ وڵاتی جیهان، رێکخراوی تەندروستی جیهانی باری نائاسایی راگەیاند.

تیدرۆس ئادهانۆم، بەڕێوەبەری گشتی رێکخراوی تەندروستی جیهانی ئاماژەی بەوەکردووە:" ئاوڵەی مەیمون لە ٧٠ وڵاتی جیهان بڵاوبووەتەوە و جگە لە وڵاتانی ئەوروپا لە سەرجەم وڵاتانی دیکە لە ژێر کۆنتڕۆڵدان ".

ئەوەشی خستووەتەڕوو:" لە رێگەی ئەو ئامرازانەی لە بەردەستدان دەتوانرێت ئەو نەخۆشییە کۆنتڕۆڵ بکرێت و رێگری لە بڵاوبوونەوەی بکرێت ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا