١٠ هۆکار بۆ ئەوەی جپسی پەتاتە نەدرێتە منداڵان

تەندروستی 24/07/2022

Alternate Text

پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی منداڵان ١٠ هۆکار دەخاتەڕوو بۆ ئەوەی دایکان و باوکان جپسی پەتاتە نەدەنە منداڵەکانیان، لەوانەش، توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و شێرپەنجە، قەڵەویی و کلۆربوونی ددان.

  د. پشدەر عەبدوڵا پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان لە نووسینێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەسیبووک ١٠ هۆکار دەخاتەڕوو بۆ ئەوەی دایکان و باوکان جپسی پەتاتە نەدەنە منداڵەکانیان، کە بریتیین لە :"
۱-قەڵەوی و کێش زیادی، بڕێکی زۆر چەوری و ووزەی تێدایە کە مەترسی تووشبوون بە نەخۆشیەکانی شەکرەو دڵ زیاد دەکات
۲- بڕێکی زۆر خوێی سۆدیۆمی تێدایە کە مەترسی تووشبوون بە بەرزبوونەوەی فشاری خوێن زیاد دەکات بەمەش ئەگەری لەکارکەوتنی گورچیلە و جەڵتەی مێشک زیاد دەکات
۳- بڕێکی زۆر لە چەوری جۆری خراپەکەی تێدایە کە تووشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ زیاد دەکات
٤- هۆکارێکە بۆ کلۆربوونی ددانەکان
٥- بڕێکی زۆر چەوری زەیتی خراپی تێدایە و پێکهاتەی جپس کەمترین ماددەی سوودبەخشی بۆ گەشەی منداڵەکە تێدایە
٦- هۆکارێکە بۆ ئەوەی منداڵەکە هەمیشە هەست بە برسیەتی بکات و داوای جپسی تر بکات چونکە بڕێکی زۆر کاربۆهیدرات و نیشاستەی تێدایە کە دەبێتە هۆی ناڕێکی لە ئاستی شەکری گلوکۆزو هۆڕمۆنی ئەنسۆلین
۷- چالاکی مێشکی منداڵەکە زیاد دەکات بۆیە دەبێتە هۆی جوڵەیەکی زۆری بێزارکەر لە سرووشتی منداڵەکە
۸- لە ئەنجامی پڕۆسەی درووست کردنی جپسی پەتاتەکە ماددەیەک درووست ئەبێت کە پێی دەوترێت(acrylamide) کە هۆکارێکی مەترسیدارە بۆ تووشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە.
۹- خواردنی جپسی پەتاتەی زۆر هۆکارێکە بۆ تووشبوون بە ووشکبوونەوەی منداڵ.
۱۰- بۆ ژنی سکپڕ مەترسی لەسەر ژیانی کۆرپەکە درووست دەکات و لەوانەیە ببێتە هۆی مردنی کۆرپەکەی.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا