مانچستەر یونایتد رازی بوو بە رۆشتنی رۆناڵدۆ

وەرزش 24/07/2022

Alternate Text

ئیدارەی یانەی مانچستەر یونایتد رازی بوون بەوەی کریستیانۆ رۆناڵدۆی پرتوگالی یانەکەیان جێبهێڵێت.
رۆژنامەی میرەری بەڕیتانی رایگەیاند:" یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی هێشتا سوورە لەسەر هێشتنەوەی کریستیانۆ رۆناڵدۆی پرتوگالی لە یانەکە و بە جددیش هەوڵ بۆ ئەوە دەدات".
ئاماژەی بەوەشکرد:" هەرچەندە ئیدارە و راهێنەری یانەی شەیتانە سوورەکان دەیانەوێت رۆناڵدۆ بمێنێتەوە، بەڵام نابراو ئامادە نییە وەرزی داهاتوو یاری بۆ یانەیە بکات بەهۆی ئەوەی ئەو یانەیە سەرنەکەوتووە بۆ وەرزی داهاتووی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، ئەمەش وایکردووە ئیدارەی یانەکە بیر لە رێگایەکی نوێبکەنەوە".
باسیلەوەشکرد:" لە نوێترین هەوڵیاندا ئیدارەی یانەی مانچستەر یونایتد، رەزامەندییان دەربڕیوە بە رۆشتنی رۆناڵدۆ، بەڵام بەشێوەی خواستن و تەنها بۆ وەرزی داهاتوو، ئەویش لەپێناو ئەوەی یاریزانەکە وەرزی داهاتووش بتوانێت لە خولی یانە پاڵەوانەکان یاری بکات و پاشان بگەڕێتەوە بۆ یانە ئینگلیزییەکە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا