یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی نزیکە لە گواستنەوەی بەرگریکارێکی باڵی یانەی
چێڵسی ئینگلیزی.
رۆژنامەی سپۆڕتی کەتەلۆنی و نزیک لە یانەی بەرشەلۆنە بڵاویکردەوە:"
پێدەچێت لەم هاوینەدا چێڵسی یەکێک لە بەرگریکارەکانی دیکەی لەدەستبدات. چونکە یانەی
بەرشەلۆنە نزیکە لە بەدەستهێنانی تواناکانی مارکۆس ئەلۆنسۆی بەرگریکاری باڵی چەپی
یانە ئینگلیزییەکە".
ئاماژەی بەوەشکرد:" بە ئەگەرێکی زۆرەوە یانەی بەرشەلۆنە لە گەشتەکەی
بگەڕێتەوە، کە بە مەبەستی ئامادەکارییەکان بۆ وەرزی نوێ و ئەنجامدانی چەند
یارییەکی دۆستانە روویکردووەتە ئەمەریکا، بۆندی یاریزانە نوێیەکە
رادەگەیەنێت".
مارکۆس ئەلۆنسۆ لە ساڵی ٢٠١٦ لەسەر داوای ئەنتۆنیۆ کۆنتی راهێنەری ئەوکاتەی
یانەی چێڵسی، گوازرایەوە بۆ یانە ئینگلیزییەکە و لەگەڵ یانەی بلوز ئاستێکی بەرزی
لە ماوەکانی رابردوودا پێشکەشکردووە.