یەکێتی ئەوروپا رەزامەندی دەربڕی لەسەر بەکارهێنانی ڤاکسین دژی ئاوڵەی مەیمون

تەندروستی 25/07/2022

Alternate Text

یەکێتی ئەوروپا ەزامەندی دەربڕی لەسەر بەکارهێنانی ڤاکسینی ( ئیفانێکس)ی دانیمارکی دژی ئاوڵەی مەیمون، کە ڤاکسینێکە لە ساڵی ٢٠١٣ بەرهەمهێندراوە و دژی ئاوڵەی مرۆڤ بەکاردێت.

 بە گوێرەی ماڵپەڕی سکای نیوز، باڤاری نۆردیک گروپی دەرمانسازی دانیمارکی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە:" ئەمڕۆ دووشەممە، دەستەی دەرمانی ئەوروپا رەزامەندی نیشانداوە لەسەر فراوانکردن و بەکارهێنانی ڤاکسینی ( ئیمفانێکس) کە کۆمپانیایەکی دانیمارکی دژی ئاوڵەی مەیمون لە تەواوی وڵاتانی ئەوروپادا، جگە لە ئایسلەندا، لیختنستاین و نەرویج".

ڤاکسینی ئیمفانێکس لە ساڵی ٢٠١٣ بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئاوڵەی مرۆڤ بەرهەمهێندراوە

بە گوێرەی ئاژانسی فرانس پرێس، ڤاکسینی ئیمفانێکس لە ساڵی ٢٠١٣ بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئاوڵەی مرۆڤ بەرهەمهێندراوە و پەسەندکراوە.

شایەنی باسە، ڤاکسینی ئیمفانێکس لە ئەمەریکا لە ژێر ناوی ( جینۆس ) دەخرێتە بازاڕەوە، دوای ئەوەی لە ساڵی ٢٠١٩ پەسەندکرا وەک تاکە ڤاکسین بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئاوڵەی مەیمون.
ئەمەش لەدوای ئەوەدێت، رۆژی شەممەی رابردوو رێکخراوی تەندروستی جیهانی بەرزترین ئاستی ئامادەکاریی کارپێکرد وەک هەوڵێک بۆ کۆنتڕۆڵکردنی بڵاوبوونەوەی ئاوڵەی مەیمون، کە لە ئێستادا نزیکەی ١٧ هەزار کەسی لە ٧٤ وڵاتدا تووشکردووە و ژمارەیەکی زۆریشیان دانیشتووی وڵاتی ئەوروپان.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا