ملوانکەیەکی زیرەک ئاسانکاری بۆ توشبووانی نەخۆشی شەکرە دەکات

تەندروستی 26/07/2022

Alternate Text

ملوانکەیەکی زیرەک بۆ توشبووانی نەخۆشی شەکرە دروستدەکرێت و دەخرێتە بازاڕەکانی جیهانەوە، کە لە رێگەی ملوانکەکەوە دەتواندرێت چاودێری دۆخی تەندروستی نەخۆشەکە بکرێت.
رۆژنامەی ( دەیلی مەیڵ)ی بەڕیتانی لە راپۆڕتێکیدا ئاماژەی بەوەکرد:" لەلایەن چەند ئەندازیارێکەوە ملوانکەیەکی زیرەک بۆ توشبووانی نەخۆشی شەکرە دروستکراوە، کە لە رێگەیەوە دەتواندرێت چاودێری تەندروستی نەخۆشەکە بکرێت، بە شێوەیەک کە ملوانکەکە لە رێگەی شیکارکردنی ئارەقی ملی نەخۆشەکەوە ئاستی گلوکۆز،سیروتونین، پۆتاسیۆم و سۆدیۆم لە جەستەی نەخۆشەکەدا دەپێوێت و لە دۆخی تەندروستییان ئاگاداریان دەکاتەوە".

ئەو کەسانەی کە ملوانکە زیرەکەکە بەکاردەهێنن، چیتر پێویست ناکات لە رێگەی خوێنی سەری پەنجەکانیانەوە بە ئامێر پشکنین بکەن

ئەوەشی خستەڕوو:" ئەو کەسانەی کە ملوانکە زیرەکەکە بەکاردەهێنن، چیتر پێویست ناکات لە رێگەی خوێنی سەری پەنجەکانیانەوە بە ئامێر پشکنین بۆ ئاستی گلوکۆز و ماددەکانی دیکە لە جەستەیاندا بکەن".
راشیگەیاند:" ئەو ئەندازیارانەی ملوانکە زیرەکەکەیان دروستکردووە، پلانیان هەیە لە داهاتوودا، ئەو تایبەتمەندییەی لە ملوانکەکەدا هەیە، بخەنە سەر ئێکسسواراتی دیکەی وەک ( دەستەوانە، ئەنگوستیلە ) بۆ زیاتر هاوکاریکردنی توشبووانی نەخۆشی شێرپەنجە، کە لەئێستادا ژمارەیان لە تەواوی جیهاندا ٤٠٠ ملیۆن توشبووی تێپەڕاندووە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا