دوای دیبالا رۆما ئەستێرەیەکی دیکەش دەگوازێتەوە

وەرزش 28/07/2022

Alternate Text

یانەی رۆمای ئیتاڵی نزیکە لە گواستنەوەی جۆرجینۆ ویناڵدۆمی هۆڵەندی و یاریزانی یانەی پاریس سان جێرمان.
پێگەی رۆما پرێس بڵاویکردەوە:" لە ئێستادا یانەی رۆما بە تەواوی نزیکبووەتەوە لە گواستنەوەی یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی یانەی پاریس سان جێرمان جێرجینی ویناڵدۆم".
ئاماژەی بەوەشکرد:" یانە ئیتاڵییەکە گەیشتووە بە رێککەوتنی سەرەتایی سەبارەت بە گواستنەوەی یاریزانە هۆڵەندییەکە ئەوەش پاش ئەوەی کە راهێنەری یانەی پاریس سان جێرمان رەتیکردووەتەوە ناوبراو لە پلانەکانیدا بێت".
ئەوەشیخستەڕوو:" یانەی رۆما دەیەوێت بە شێوەی خواستن یاریزانە هۆڵەندییەکە بباتە ریزەکانییەوە لەگەڵ مافی کڕینەوەی هەمیشەییە لە ئەگەری سەرکەوتنی لەگەڵ یانەکەدا".
شایەنی باسە پێش چەند رۆژێک، یانەی رۆما بە فەرمی گواستنەوە پاولۆ دیبالای ئەرجەنتینی و هێرشبەری یانەی یۆڤانتۆسی بۆ یانەکەی راگەیاند و لە مەراسیمێکی گەورەدا لەلایەن هاندەرانەوە پشێوازی لێکرا.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا