وابڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ نرخی سەرجەم جۆرەکانی بەنزین لە وێستەگەکانی دابەشکردنی بەنزین لە سلێمانی داببەزێت، بەشێوەیەک نرخی بەنزین نۆرماڵ ١٠٠ دینار، نرخی بەنزین موحەسەن ٧٥ دینار و نرخی بەنزین سۆپەر ٥٠ دینار داببەزێت.
بە گوێرەی زانیارییەکانی BMC، بەهۆی هاوردەکردنی بەنزین لە وڵاتانی دراوسێوە و دابەشکردنی بەنزینی ٨٠٠ دیناری لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە بە مەبەستی دابەزاندن و کۆنترۆڵکردنی نرخی بەنزین لە هەرێمی کوردستان، وابڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە نرخی سەرجەم جۆرەکانی بەنزین لە پارێزگای سلێمانی داببەزێت.
نرخی بەنزینی نۆرماڵ ١٠٠ دینار دادەبەزێت
هەر بە گوێرەی زانیارییەکان، بڕیارە نرخی بەنزینی نۆرماڵ ١٠٠ دینار، نرخی بەنزینی موحەسەن ٧٥ دینار، نرخی بەنزینی سۆپەر ٥٠ دینار داببەزێت.
ئەمەش لەدوای ئەوەدێت، هەفتەی رابردوو نرخی بەنزینی نۆرماڵ ٥٠ دینار و نرخی بەنزین موحەسەن ٢٥ دینار دابەزی.