دوای ئەوەی لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا مووچەی مانگی
حوزەیرانی سەرجەم ئەو وەزارەت و فەرمانگانە دابەشکرا، کە بەبۆنەی جەژنی قوربانی
پیرۆزەوە دابەشکردنی مووچە بەسەریاندا دواکەوت، وابڕیارە رۆژی یەکشەممەی داهاتوو پرۆسەی
دابەشکردنی مووچەی مانگی تەمووز دەستپێبکات.
بە گوێرەی زانیارییەکانی BMC،
وابڕیارە رۆژی یەکشەممەی داهاتوو رێکەوتی ٣١ی ئەم مانگە، پرۆسەی دابەشکردنی مووچەی
مانگی تەمووز بەسەر فەرمانبەران و مووچەخۆرانی حکومەتی هەرێمیدا دەستپێبکات.
ئەمەش لەدوای ئەوەدێت، مانگی رابردوو حکومەتی
هەرێم پێش هاتنی جەژنی قوربانی پیرۆز مووچەی مانگی حوزەیرانی ژمارەیەکی زۆر لە وەزارەت و دەستەکانی دابەشکرد،
دوای تەواوبوونی جەژنی قوربانیش مووچەی سەرجەم شوێنەکانی دیکەی دابەشکرد.