ئامادەکاری بۆ دابەشکردنی مووچەی چوار وەزارەت دەکرێت

ئابوری 30/07/2022

Alternate Text

وابڕیارە، ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێم بڕی پێویست پارە رەوانەی بانکەکانی هەرێم بکات، بە مەبەستی ئامادەکاری بۆ دابەشکردنی مووچەی چوار وەزارەت، کە بریتیین لە وەزارەتەکانی تەندروستی، ناوخۆ، پێشمەرگە، دارایی و ئابووری.

 بە گوێرەی زانیارییەکانی BMC، ئەمڕۆ شەممە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێم، بڕی پێویست پارە رەوانەی بانکەکانی هەرێم بکرێت، بە مەبەستی ئامادەکاری بۆ دابەشکردنی مووچەی چوار وەزارەتی حکومەتی هەرێم، کە بریتیین لە وەزارەتەکانی تەندروستی، ناوخۆ، پێشمەرگە، دارایی و ئابووری

وابڕیارە سبەینێ دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی تەمووز بکرێت

هەر بە گوێرەی زانیارییەکان، وابڕیارە سبەینێ دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی تەمووزی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی حکومەتی هەرێم بکرێت، بڕیاریشە سبەینێ مووچەی وەزارەتی تەندروستی دابەشبکرێت.

Alternate Text

دوایین هەواڵ

کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

کوردستان 11 خولەک پێش ئێستا

کچە ئەسپسوارێکی بەتوانا

ڤیدیۆ 17 خولەک پێش ئێستا

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا