موشەکە لە کۆنتڕۆڵ دەرچووەکەی چین کەوتە خوارەوە

هەمەرەنگ 31/07/2022

Alternate Text

شەو رابردوو، موشەکە لە کۆنترۆڵ دەرچووەکەی چین لە زەریای هیندیدا کەوتەخوارەوە.

ئاژانسی ئاسمانی ئەمریکا رایگەیاند:" درەنگانی شەوی ٣٠ی تەمموز، موشەکی LONG MARCH 5-B، لە زەریای هیندیدا کەوتە خوارەوە، ئەویش دوای ئەوەی چەند رۆژێک لە کۆنتڕۆڵ دەرچووبوو".

هەر لەو بارەیەوە، ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی چین کەوتنە خوارەوەی موشەکەکەی پشتڕاستکردەوە و رایگەیاند کە لە دەریای سۆلۆ لە نزیک سنووریە ئاوییەکانی فلیپین کەوتووەتە خوارەوە".

باسی لەوەشکردووە:" موشەکەکە مەترسییەکی وەهای نەناوەتەوە، بەهۆی ئەوەی لەکاتی هاتنەوەی بۆ ناو بەرگە هەوای زەوی بەشێکی زۆری سوتاوە، ئەوەشی کە ماوەتەوە لە دەریای سۆلۆدا کەوتووەتە خوار".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا