ئەمڕۆ مووچەی ئەم وەزارەتە دابەشدەکرێت

کوردستان 01/08/2022

Alternate Text

بڕیارە ئەمڕۆ مووچەی مانگی تەمموزی وەزارەتی تەندروستی هەرێم دابەشبکرێت.
سەرچاوەیەک لە گەنجینەی یەکی سلێمانی بە BMC راگەیاند:" بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە، مووچەی مانگی تەمموزی وەزارەتی تەندروستی دابەشبکرێت".
ئاماژەی بەوەشکرد:" هاوکات سبەی سێشەممە مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە و یەکەکانەی ٧٠ و ٨٠ دابەشدەکرێت و دابەشکردنی مووچە بە هەمان میکانیزمی مانگی رابردوو بەردەوامدەبێت".
شایەنی باسە پێشتر BMC بڵاویکردبووەوە، وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم بڕی پێویست پارەی رەوانەی بانکەکانی هەرێم کردووە بە مەبەستی ئامادەکاریکردن بۆ دابەشکردنی مووچەی چوار وەزارەت کە بریتین لە وەزارەتەکانی تەندروستی، ناوخۆ، پێشمەرگە و دارایی و ئابووری.

Alternate Text

دوایین هەواڵ

"چاڤی دەمێنێتەوە"

وەرزش 10 کاتژمێر پێش ئێستا

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا