نرخی ئەمپێری مۆلیدە بۆ مانگی تەمموز دیاریکرا

کوردستان 01/08/2022

Alternate Text

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی راگەیاند، نرخی یەک ئەمپێر مۆلیدە بۆ مانگی تەمموز لەنێوان ١٦ هەزار بۆ ١٧ هەزار و ٥٠٠ دیناردایە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی رایگەیاند:" لیژنەی دیاریکردنی نرخی مۆلیدە ئەهلییەکان کۆبووەوە، بەگوێرەی نرخی گازوایل نرخی کاتژمێرێک ئەمپێری مۆلیدە بە ٦٦ دینار بۆ مانگی تەمموز دیاریکرا، کە بە تێکڕای مۆلیدە ئەهلییەکان ٢٤٠ بۆ ٢٦٥ کاتژمێر کاریانکردووە".
ئاماژەی بەوەشکرد:" بەوپێیەش نرخی ئەمپێرێک کارەبا لەنێوان  ١٦ هەزار بۆ ١٧ هەزار و ٥٠٠ دیناردا دەبێت و نرخی ئەمپێرێکیش لە گەڕەکێک بۆ گەڕەکێکی دیکە جیاوازە بەوپێیەی ئەو پێوەرە هەژماردەکرێت کە بۆ مۆلیدەکان دانراوە و کاتژمێری کارکردنیان تۆماردەکات".
باسیلەوەشکرد:" لە مانگی ئابیشدا، هەرکاتێک کارەبای نیشتمانی کوژایەوە پێویستە مۆلیدە ئەهلییەکان کارەبا بۆ هاوڵاتییان دابین بکەن، لە کۆبوونەوەی ئاماژەپێکراویشدا ئەو خاڵە دوپاتکرایەوە کە پێویستە پاش کوژانەوەی کارەبای نیشتمانی ١٠ خولەک زیاتر بەسەر کارپێکردنی مۆلیدە تێنەپەڕێت، بەپێچەوانەوە سەرپێچیکار رووبەڕووی یاسا دەکرێتەوە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا