بەهای دۆلار ئەمڕۆ بەرزترین ئاستی بەرامبەر بە دینار تۆمارکرد و ١٠٠ دۆلار بە ١٤٩ هەزار دینار لە بازاڕەکانی دراوی هەرێمی کوردستان مامەڵەپێوەی کرا.
ئەمڕۆ دووشەممە، بەهای دۆلار بەرامبەر دینار لە بازاڕەکانی دراوی هەرێمی کوردستان بە رێژەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە و ١٠٠ دۆلاری ئەمەریکی بە ١٤٩ هەزار دینار مامەڵەی پێوەکرا.
پێشتر بە ١٤٨ هەزار و ٦٥٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرا
ئەمەش لەدوای ئەوەدێت، ماوەی چەند هەفتەیەک بوو لە بازاڕەکانی دراو لە هەرێمی کوردستان بەهای دۆلار بەرارمبەر بە دینار لە مەودایەکی دیاریکراودا کەم و زیادی دەکرد و نرخەکەی لە ١٤٨ هەزار و ٥٠٠ بۆ ٦٥٠ دینار جێگیربوو.