پسپۆڕێکی خۆراکی روسی ئاشکرایکرد، خواردنی
گێزەر هیچ سوودێکی بۆ تەندروستی چاو نابێت و کێشەی لاوازی ئاستی بینین چارەسەر
ناکات.
مارگریتا ئارزومانیان، پسپۆڕی خۆراکی روسی بە
ماڵپەڕی "نۆفۆستی" راگەیاندووە:" هەندێک کەس پێیانوایە کە خواردنی
گێزەی کێشەی لاوازی بینین چارەسەر دەکات، لە راستیدا ئەو بۆچونە هەڵەیە و هیچ
خواردنێک ناتوانێت ئەو کێشەیە چارەسەر بکات ".
ئەوەشی خستووەتەڕوو:" بۆ ئەوەی خۆمان لە
کێشەی لاوازی بینین بە دوور بگرین، دەبیت سیستمی خۆراکمان لە سەرجەم ڤیتامین و پێکهاتە
خۆراکییە گرنگەکان پێکهاتبێت ".
ئەو پسپۆڕە روسییە باسی لەوەشکردووە:"
هەریەکە لە ئۆمیگا سێ و لیوتین و زینک و ڤیتامینەکان و چەرەسات بەسوودن بۆ
خۆپارێزی لە دروستبوونی کێشەی لاوازی بینین ".