نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جیهان سێ
دۆلاری دیکە دابەزی و بوو بە ٩٩ دۆلار.
ماڵپەڕی "oil price"ی تایبەت بە نرخی نەوت و
سووتەمەنییەکان بڵاوبووەتەوە:" نرخی نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهان بۆ
٩٩ دۆلار و ٢٨ سەنت دابەزیوە ".
ئەوەشی خستووەتەڕوو:" نرخی نەوتی خاوی ئەمەریکیش دابەزیوە و لە
ئێستادا یەک بەرمیل نەوت بە ٩٣ دۆلار و ٢٤ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت ".
ئەمەش لەکاتێکدایە، دوێنێ دووشەممە بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهاندا بە ١٠٢ دۆلار و ٩٠
سەنت مامەڵەی پێوەكرا.