ئەمڕۆ مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت

کوردستان 7 رۆژ پێش ئێستا

Alternate Text

بڕیارە ئەمڕۆ مووچەی هەریەکە لە وەزارەتی پێشمەرگە و هێزەکانی ٧٠ و ٨٠ ی سەر بە حکومەتی هەرێم دابەش بکرێت.

بەگوێرەی دوایین خشتەی وەزارەتی دارایی و ئابووری بۆ دابەشکردنی مووچە، ئەمڕۆ مووچەی هەریەکە لە وەزارەتی پێشمەرگە و هێزەکانی ٧٠ و ٨٠ ی سەر بە حکومەتی هەرێم دابەش دەکرێت و لە رۆژانی داهاتووشدا مووچەی وەزارەت و بەڕێوەبەرایەتی و دەستەکانی دیکەش دابەش دەکرێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە، دوێنێ دووشەممە مووچەی وەزارەتی ته‌ندروستی دابەشکرا و بڕیارە لە ماوەی ٢٠ رۆژدا مووچەی سەرجەم وەزارەت و شوێنه‌كان دابەشبکرێت .

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا