چوار وڵات خۆیان بۆ میواندارێتیکردنی مۆندیالی ٢٠٣٠ کاندیدکرد

وەرزش 02/08/2022

Alternate Text

هەریەکە لە وڵاتانی ئۆرگوای، ئەرژەنتین، چیلی و باراگوای بەفەرمی خۆیان بۆ میواندارێتیکردنی جامی تۆپی پێی جیهانی ٢٠٣٠ کاندید کرد.

بەگوێرەی ئاژانسی "فرانس پریس" سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی ئەمەریکای لاتین ئاماژەی بەوەکردووە:" لەکاتێکدا ئاهەنگی یادی ١٠٠ ساڵەی جامی جیهانی تۆپی پێ دەگێڕین، دەبێت ئەو پاڵەوانێتییە بگەڕێتەوە بۆ نیشتیمانی سەرەکی خۆی، کە ئەمەریکای لاتینە ".

هاوکات، هەریەکە لە ئۆرگوای، ئەرژەنتین، چیلی و باراگوای بەفەرمی خۆیان بۆ میواندارێتیکردنی جامی تۆپی پێی جیهانی ٢٠٣٠ کاندید کرد، بەوەش یەکەمین جارە چوار وڵات پێکەوە میواندارێتی مۆندیال بکەن، شەشەمین جاریش دەبێت لە ئەمەریکای لاتین بەڕێوەبچێت.

بۆ یەکەمین جار جامی جیهانی تۆپی پێ لە ساڵی ١٩٣٠ مۆنتيفيديۆی پایتەختی ئۆرگوای بەڕێوەچوو.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا