سەرەڕای هەڕەشەکانی چین سەرۆکی پەرلەمانی ئەمەریکا گەیشتە تایوان

جیهان 02/08/2022

Alternate Text

سەرەڕای هەڕەشەکانی چین، سەرۆکی پەرلەمانی ئەمەریکا بە سەلامەتی گەیشتە فڕۆکەخانەی پایتەختی تایوان.

ئەمڕۆ سێشەممە، سەرەڕای هەڕەشەکانی چین نێنسی پێلۆسی سەرۆکی پەرلەمانی ئەمەریکا بە سەردانێکی فەرمی لە رێگەی فڕۆکەخانەی سۆنگ چانی پایتەختی تایوانەوە گەیشتە ئەو وڵاتە.
پێشت چین چەندینجار هۆشداریدابوو لەوەی بەرپرسەکانی ئەمەریکا سەردانی تایوان نەکەن و لە دوایین پێسهاتیشدا، هەڕەشەی خستنەخوارەوەی فڕۆکەکەی سەرۆکی پەرلەمانی کردبوو لە ئەگەری سەردانیکردنی تایواندا، بەڵام لە بەرامبەردا وەزارەتی بەرگری تایوان تەواوی ئامادەباشی و ئەنجامدانی هەموو رێککارێکی پێویستی بۆ پاراستنی ناوبراو راگەیاندبوو.
هاوکات پێشتر وەزارەتی دەرەوەی چین ئەوەیخستبووەڕوو، ئەگەر سەردانەکەی نێنسی پێلۆسی سەروەری وڵاتەکەی بخاتە ژێر پرسیارەوە ئەوە دەبێت ئەمەریکا باجەکەی بدات.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا