وەزارەتی دەرەوەی ئێرانه بە توندی ئیدانەی
سەردانەکەی سەرۆکی پەرلەمانی ئەمەریکای بۆ تایوان کرد.
ناسڕ کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران
رایگەیاند:" ئیدانەی سەردانی سەرۆکی پەرلەمانی ئەمەریکا بۆ تایوان دەکەین،
ئەو کارەی ئەمەریکا ئەنجامیداوە دەستێوەردان بووە لە کاری ناوجۆیی چین و
پێشێلکردنی خاکەکەی".
ئاماژەی بەوەشکرد:" ئێرانرێز لە
یەکپارچەیی خاکی وڵاتانی دیکە دەگرێت و پشتگیریکردنی چین لەم هەلومەرجەدا جێگەی پرسیار
نییە، ئەوەی ئەمەریکا کردی نموونەیەکە لە دەستێوەردانی ئەو وڵاتە لە وڵاتەکانی
دیکەدا".
وتیشی:" سەردانی سەرۆکی پەرلەمانی
ئەمەریکا بۆ تایوان جگە لە زیادکردنی ناسەقامگیری و قوڵکردنەوەی زیاتری کێشە و
ناکۆکییەکان هیچ ئامانج و سوودێکی دیکەی نییە هەر بۆیەش ئیدانەی دەکەین".
شایەنی باسە سەرەڕای ئەوەی چەندینجار چین
هۆشداری دا لەوەی نابێت هیچ بەرپرسێکی ئەمەریکی سەردانی تایوان بکەن و
باسلەوەشدەکرا، لە ئەگەری سەردانەکەیدا چین جوڵەی سەربازی دەستپێدەکات، بەڵام
ئەمڕۆ سێشەممە نێنسی پێلۆسی سەرۆکی پەرلەمانی ئەمەریکا لە رێگەی فڕۆکەخانەی
پایتەختی تایوانەوە گەیشتە ئەو وڵاتە.