دوابەدوای سەردانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران
بۆ تایوان وەزارەتی بەرگری چین رایگەیاند، ئەم سەردانە کۆتاییەکەی بۆ
ئەمەریکییەکان باش نابێت.
وەزارەتی بەرگری چین رایگەیاند:" سوپای
چین لە وەڵامی سەردانەکەی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بۆ تایوان دەست بە
ئۆپەراسیۆنی سەربازی دەکات و ئەم سەردانە کۆتاییەکەی بۆ ئەمەریکییەکان باش
نابێت".
هاوکات وەزارەتی دەرەوەی چینیش
ئەوەیخستەڕوو:" سەردانەکەی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا خیانەتێکی
ئاشکرای ئەمەریکا بوو لە وڵاتەکەمان و ئێمە هەرگیز ملکەچی ئەمجۆرە هەنگاوانەی
ئەمەریکا نابین".
باسیلەوەشکرد:" سەردانەکەی پێلۆسی بۆ
تایوان کاریگەری گەورەی لەسەر پەیوەندییەکانی نێوان پەکین و واشنتۆن هەیە".
ئەمەش لەکاتێکدایە ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە،
سەرەڕای هۆشدارییەکانی چین، نێنسی پێلۆسی سەرۆکی ئەنجومەنی ئەمەریکا بە سەردانێکی
فەرمی گەیشتە وڵاتی تایوان و دوابەدوای سەردانەکەش وەزارەتی بەرگری تایوان
رایگەیاند، ٢١ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان سنووری ئاسمانی وڵاتەکەیانی بەزاندووە.