رۆژنامەیەکی ئێرانی ئاشکرایکرد، لە یەکێک گوندەکانی ئێران پاش چەند رۆژێک
لە دروستبوونی لافاو، بۆنی ئەو تەرمانەی کە نەدۆزرابوونەوە تەواوی ناوچەکەی
گرتبووەوە.
رەزا حاج مەنوچەهری جێگری رێکخراوی پزیشکی دادی ئێران رایگەیاند:"
تاوەکو ئێستا ٩٥ تەرم رەوانەی پزیشکی داد کراون کە بەهۆی لافاوەوە گیانیان
لەدەستداوە و ناسنامەکانیان دیار نییە".
ئاماژەی بەوەشکرد:" لەو ژمارە تەرمەی رەوانەی پزیشکی داد کراون، ٥١
تەرمیان پیوان و ٤٤یشیان ئافرەتن، زۆرترین قوربانیش لە سنووری تاران بووە کە
بریتییە لە ٤٠ قوربانی".
هاوکات رۆژنامەی شەرق بڵاویکردووەتەوە:" لە گوندی ئیمام زادە داود،
پێنج رۆژ پاش دروستبوونی لافاوەکە بۆنی ئەو تەرمانەی کە بەهۆی لافاوەکەوە گیانیان
لەدەستدابوو و هێشتا نەدۆزرابوونەوە تەواوی ناوچەکەی گرتبووەوە".