چوارچێوەی هەماهەنگی بەرپرسیارێتییەک دەداتە هادی عامری

عێراق 03/08/2022

Alternate Text

لە بەردەوامی هەوڵەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ چارەسەکردنی کێشەی نێوان لایەنە سیاسییەکان و پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراق، چوارچێوەی هەماهەنگی هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح-ی راسپارد بە دانووستان و گفتوگۆ لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان بۆ گەیشتن بە رێککەوتن و دەربازکردنی عێراق لەو دۆخەی ئێستا تێدایەتی.

 بە گوێرەی سەرچاوەیەکی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی کە بە ماڵپەڕی روسیا تودەی راگەیاندووە، چوارچێوەی هەماهەنگی هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح و سەرکردە لە چوارچێوەی هەماهەنگی راسپاردووە بۆ ئەوەی گفتوگۆ و دانووستان لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان بە تایبەتی رەوتی سەدڕ دەستپێبکات، بە ئامانجی گەیشتنە رێککەوتن لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان و دەربازکردنی عێراق لەو دۆخە ناهەموارەی پێیدا تێدەپەڕێت.

هادی عامری پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ رەوتی سەدڕ هەیە

بە گوێرەی سەرچاوەکە، دیارکردنی هادی عامری بۆ دانووستان و گفتوگۆ لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، کە ئەو سەرکردەیە پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ لایەنەکان بە تایبەتی رەوتی سەدڕ هەیە و لەلایەن سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگیشەوە بە سەرکردەی "بەرخۆدان" ناسراوە.
وابڕیارە، هادی عامری سەرەتا گفتوگۆ و دانووستان لەگەڵ رەوتی سەدڕ دەستپێبکات و دواتریش لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی دیکە، بەو پێیەی رەوتی سەدڕ دیارترین لایەنە کە دژی کارەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی دەوەستێتەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا