دوابەدوای وتارەکەی سەدڕ.. مالیکی پەیامێکی بڵاوکردەوە

عێراق 03/08/2022

Alternate Text

دوای ئەوەی موقتەدا سەدڕ رایگەیاند، گفتوگۆ و دانووستان لەنێوان لایەنە سیاسییەکان هیچ سوودێکی نییە و گەندەڵی و ساختەکاری لە وڵاتدا زیاتر دەکات، نوری مالیکی سەرکردە لە چوارچێوەی هەماهەنگی تویتێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد، دەیانەوێت لە رێگەی گفتوگۆی جددییەوە ناکۆکی نێوان لایەنە سیاسییەکانی چارەسەربکەن و دۆخی عێراق بخەنەوە سەر رێچکەی راستی خۆی.

 نوری مالیکی سەرکردە لە چوارچێوەی هەماهەنگی لە تویتێکدا ئاماژەی بەوەکرد:" ئومێدمان وایە لە رێگەی گفتوگۆی جدییەوە، ناکۆکی نێوان لایەنە سیاسییەکان چارەسەربکەین و دۆخی عێراق بخەینەوە سەر رێچکەی راستی خۆی، کە ئەوەش بە گەڕانەوە بۆ دەستوور و رێزگرتن لە دامەزراوە دەستوورییەکان دەستپێدەکات".

عامری راسپێردراوە بۆ گفتوگۆ و دانووستانکردن لەگەڵ لایەنە سیاسیەکان

ئەمەش لە دوای ئەوەدێت، ماڵپەڕی (روسیا تودەی) لە زاری سەرچاوەیەکەوە لەناو چوارچێوەی هەماهەنگی رایگەیاند، چوارچێوەی هەماهەنگی هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح و سەرکردە لە چوارچێوەی هەماهەنگی راسپاردووە، کە گفتوگۆ لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان دەستپێبکات بە مەبەستی کۆتایی هێنان بە ناکۆکییەکان و خێراترکردنی پرۆسەی پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراق.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا