هادی عامری پشتگیری لە داواکەی سەدر دەکات

عێراق 04/08/2022

Alternate Text

سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح پشتگیری داواکەی سەدری کرد کە داوای کردبوو، هەڵبژاردنی پێشوەختە ئەنجام بدرێت.
هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح و یەکێک لە سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند:" پێوستیمان بە بە دیالۆگی نیشتمانی هەیە لەپێناو دیاریکردنی کات بۆ هەڵبژاردنێکی پاک و  بەدەستهێنانەوە متمانەی هاوڵاتییان".
ئاماژەی بەوەشکرد:" پشتگیری لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە دەکەین، بەهۆی ئەوەی هەڵبژاردنی پێشوو ناڕەزایەتی بەشیکی زۆری هاوڵاتییانی لێکەوتەوە".
پێشتر موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر لە پەیامێکیدا باسیلەوەکردبوو، داوای چاکسازی و هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختە دەکەن.
شایەنی باسە ماوەی هەفتەیەکە لایەنگرانی سەدر لە شاری بەغدا رژاونەتە سەر شەقامەکان بە گشتی و ناوچەی سەوز بە تایبەتی و دەستیانبەسەر پەرلەمانی عێراقدا گرتووە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا