بڕیارە لە مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ یەکەمین تڕایلەری بەشی دووەمی
فیلمی جۆکەر بڵاوبکرێتەوە.
کۆمپانیای وارنەر برۆس رایگەیاند:" بڕیارە لە ٤ی مانگی
تشرینی یەکەمدا، یەکەم ترەیلەری بەشی دووەمی فیلمی جۆکەر بڵاوبکرێتەوە کە تیایدا
تیش دەخاتە سەر چیرۆکی یەکێک لە کەسایەتییە خراپەکارەکانی ناو کۆمیک".
ئاماژەی بەوەشکرد:" لە ساڵی ٢٠٢٤دا بەشی
دووەمی فیلمەکە لە سینەماکانی جیهاندا نمایش دەکرێت و خواکین فینیکس هاوشێوەی بەشی
یەکەمی فیلمەکە، لە بەشی دووەمیشدا رۆڵی سەرەکیی دەبێت".
فیلمی جۆکەر لە ساڵی ٢٠١٩ لە سینەماکانی
جیهان نمایشکرا، تۆد فیلپس کاری دەرهێنانی بۆ کردبوو، هەروەها خواکین فینیکس رۆڵی
سەرەکی لە فیلمەکەدا دەگێڕا و هەریەکە لە ئەکتەران رۆبێرت دی نیرۆ و فرانسێس
کۆنرۆی و هێلدۆر گونەدۆتر لە فیلمەکەدا بەشداربوون.
ماوەی فیلمەکە ١٢٢ خولەکە و تێچووەکەی ٥٠ بۆ
٧٠ ملیۆن دۆلار بووە و توانیویەتی زیاتر لە یەک ملیار دۆلار داهاتی هەبێت،
دەرهێنەری فیلمەکە ئاماژەی بەوەکردووە، بۆ نووسینی فیلمەکە پێویستی بە یەک ساڵ
بووە.
فیلمی ناوبراو پاڵێوراو بووە بۆ ١١ خەڵاتی
ئۆسکار و توانیویەتی دووانیان بەدەستبهێنێت، لە ماڵپەری IMDB بیش رەیتینگی
٨.٥ی پێبەخشراوە، هەروەها لە ریزبەندی ٢٥٠ باشترین فیلمی مێژوو پلەی ٥٨ەمی گرتووە.