کەشوهەوا گۆڕانکاری بەسەردادێت

کوردستان 04/08/2022

Alternate Text

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکان بڵاوکردەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند:" ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت و خێرایی با لەنێوان ١٠ بۆ ٢٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت، هەروەها ئاڕاستەکەشی رووەو خۆرهەڵات دەبێت".
ئاماژەی بەوەشکرد:" سبەی هەینی، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لە ئەنجامی زیادبوونی خێرایی با کە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی تۆزێکی سووک، کاریگەری لەسەر ناوچەکانی باشووری هەرێم دەبێت".
باسیلەوەشکرد:" هاوکات پلەکانی گەرما بە رێژەی یەک پلە بەرزدەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی رۆژانی پێشوو،  خێرایی با لەنێوان ١٥ بۆ ٢٥ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت".
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ئەوەشیخستەڕوو:" بەرزترین پلەکانی گەرمای شارەکان سبەی بەمشێوەیە دەبێت:

هەولێر : 45
سلێمانی : 44
دهۆک : 44
کەرکوک : 48
هەڵەبجە : 46
سۆران : 43
راپەرین : 45
گەرمیان: 50

Alternate Text

دوایین هەواڵ

مێرمنداڵێک لە رووباری سیروان خنکا

کوردستان 20 خولەک پێش ئێستا

روونکردنەوەیەک لە ئاسایشی سلێمانییەوە

کوردستان 4 کاتژمێر پێش ئێستا

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا