بەڕێوەبەری لێکۆڵینەوەکانی دژ بە بازرگانی کردن بە مرۆڤەوە رایگەیاند، باندێکی بازرگانیان بە گون و گورچیلە لە نێوان عێراق و ئۆکرانیا دەستگیرکردووە.
لە دیمانەیەکی تەلەڤزیۆنیدا، عەمید ویسام زوبەیدی، بەڕێوەبەری لێکۆڵینەوەکانی دژ بە بازرگانی کردن بە مرۆڤەوە لە کەرخی بەغدا رایگەیاند:" مەفرەزەی ئەمنی لە نزیک ئەو نەخۆشخانانەی کاری چاندنی ئەندامەکانی جەستە دەکەن دانراون و هەوڵیش دەدەین دژ بەو بازرگانییە لە دەرەوەی وڵات کاربکەین".
وتیشی:" هەموو ئەو لاپەڕانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ئەو کارانەیان دەکرد داخراون، چەند کەسێکیش وەک دەڵاڵ کاردەکەن لە نێوان هاوڵاتییان و بازرگانەکاندا".
لەبارەی نرخەکان، باسی لەوەکرد:" لە دەرەوەی عێراق نرخی گون دەگاتە ٨٠ هەزار دۆلار، نرخی گورچیلەش ٤٨ ملیۆن دینارە، لەم دواییانەشدا ئۆپەراسیۆنەکانیان چڕکردووەتەوە بۆ راگرتنی ئەو چالاکییانە".