زیاتر لە ٢٦٠ ملیۆن دینار بۆ دروستکردنی شەقامی سەرەکیی کەلار خەرجدەکرێت

کوردستان 04/08/2022

Alternate Text

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار رایگەیاند، زیاتر لە ٢٦٠ ملیۆن دینار بۆ دروستکردنی شەقامی سەرەکیی لە کەلار خەرجکرا.
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند:" بە مەبەستی دروستکردنی شەقامی سەرەکیی گەڕەکی جوتیاران و رێکخستنەوە شەقامی بەردەم نەخۆشخانەی گشتی کەلار، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بڕیاریدا بە خەرجکردنی گوژمەی ٢٦٢ ملیۆن و ٧٥ هەزار دینار".
ئاماژەی بەوەشکرد:" گوژمەی ئاماژەپێکراو لەسەر رێژەی ٪١١ی فرۆشتنی زەویی روکنی شارەوانی لەسەر پلانی ساڵی ٢٠٢٢ بەپێی رێنماییەکانی دارایی تایبەت بە داهات خەرج دەکرێت".
باسیلەوەشکرد:" لەو بڕە پارەیەی ئاماژەی پێکراوە، ١٦٢ ملیۆن و ٢٥٠ هەزار دینار بۆ دروستکردنی بەشێک لە شەقامی سەرەکیی جوتیاران و گوژمەی ٩٩ ملیۆن و ٨٢٥ هەزار دیناریشی بۆ رێکخستنەوەی شەقامی بەردەم نەخۆشخانەی گشتی کەلار خەرجدەکرێت".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا