قوباد تاڵەبانی: زەمینەیەکی لەبار هەیە بۆ بەرەوپێشبردنی گەشتوگوزار

کوردستان 04/08/2022

Alternate Text

جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران رایگەیاند، زەمینەیەکی لەبار هەیە بۆ بەرەوپێشبردنی گەشتوگوزار.
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران سەردانی دەستەى گەشتوگوزارى کرد لەهەولێر و لەکۆبونەوەیەکدا جەختیلە گرنگی پێشخستنی کەرتی گەشتوگوزار کردەوە لەگەڵ بوونی زەمینەى لەبار بۆ بەرەوپێشبردنی لەهەرێمی کوردستان.
لەو کۆبوونەوەیەدا کە ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لەگەڵ ئەمەل جەلال سەرۆکی دەستەى گەشتوگوزار و بەڕێوەبەرانی سەر بەدەستەکە ئامادەى بوون، گفتوگۆکرا لەبارەى رەوشی ئێستاى گەشتوگوزار و ئامادەکاریی و پلانەکانیان بۆ چۆنێتی بەرەوپێشبردنی لەهەرێمی کوردستان
 هاوکات قوباد تاڵەبانی جێگرى سەرۆکی ئەنجومەنى وەزیران ئاماژەى بەوەدا:" زەمینەیەکی لەبار هەیە بۆ بەرەوپێشبردنی گەشتوگوزار لەهەرێمی کوردستان و دەبێت پلان هەبێت تا گەشتوگوزار بکرێتە ئامرازێک بۆ زیادکردنی داهات بۆ کەرتی گشتی و کەرتی تایبەتیش، چونکە کەرتی تایبەت دەتوانێت هاوکارێکی باش بێت بۆ بەرەوپێشبردنی کەرتی گەشتوگوزار لەهەرێمی کوردستان".
‎ئەوشیخستەڕوو، یەکێک لە ئەولەویەتەکانی حکومەت پێشخستنی کەرتی ناوبراوە و پلانی هەیە بۆ ئەم بابەتە، هەروەها سوپاسی دەستەى گەشتوگوزاریشى کرد کە لەماوەى رابردوودا پلانی خۆیان خستۆتەڕوو بۆ ئەو مەبەستە و ئەوان هاوکاریان دەبن لەجێبەجێ کردنی".
 ‎قوباد تاڵەبانی وتیشی، دەبێت گەشتوگوزار کاربکات بۆ راکێشانی سەرنجی وەبەرهێنەران، بۆ ئەو مەبەستەش داوایکرد ئاسانکارى بکرێت بۆ کەرتی تایبەت تا وەبەرهێنان بکەن لەبوارەکەدا.
باسیلەوەشکرد:" پێویستە لەسەر ئاستی پەروەردە و خوێندنى باڵا گرنگی بدرێت بە پێگەیاندنی کادری پێویست بۆ پەرەپێدانی ئەو کەرتە گرنگە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا